کوردستانی
بەمشێوازە هاوكاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا زیاتر لە 300 ژوور لەهۆتێل و مۆتێلەكان بۆ ئەو خێزانانەی ماڵەكانیان زیانی بەركەوتووە بەهۆی لافاوە دابین بکرێت، هەروەها پێداویستی سەرەتاییشیان بەسەردا دابەش بکرێت.
پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا زیاتر لە 300 ژوور لەهۆتێل و مۆتێلەكان بۆ ئەو خێزانانەی ماڵەكانیان زیانی بەركەوتووە بەهۆی لافاوە دابین بکرێت، هەروەها پێداویستی سەرەتاییشیان بەسەردا دابەش بکرێت.
لە راگەیەندروێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند "بە بڕیاری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەو هاوڵاتییانەی كە بەهۆی بارینی ڕێژەیەكی زۆر باران و گردبوونەوەی ئاو ماڵەكانیان زیانی بەركەوتووە و شوێنی حەوانەوەیان نەماوە، زیاتر لە 300 ژوور لە هۆتێل و مۆتێلەكان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر دابینكراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەلایەن تیمەكانی ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگا و دەزگا خێرخوازییەكانەوە ئەو ماڵانە گوازرانەوە، ئەمە جگە لە دابەشكردنی پێداویستی سەرەتایی لە بەتانی و جل و بەرگی زستانە و پێداویستی ناوماڵ بۆ ئەو خێزانانەی كە كەلوپەلەكانیان ناوماڵیان زیانیان بەركەوتووە".
س،ر
س،ر
بیروڕا



