کوردستانی

چەند رێنماییەکی پێویست بۆ شۆفێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێنماییەکی پێویست بۆ شۆفێران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رێنمایی لەكاتی بارانبارینی بەلێزمە بڵاودەكاتەوە و داوا لە شۆفێران دەكات لەكاتی باران باریندا زیاتر پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن.

ئەم رێنماییانە لەكاتی باراندا پەیڕەوبكە:
1ـ پێویستە بە خێراییەكی كەم لێبخوڕیت.
2ـ پابەندبە بەسەرجەم ڕێنماییەكانی هاتوچۆ.
3ـ مافی پیادەكان بدە و هاوكارییان بكە لە پەڕینەوەی شەقامەكان.
4ـ پێش دەستكردن بەڕۆیشتن دڵنیابەرەوە لە(فڵچەكان، ئاو و ڕۆن، برێك، لایت‌و تایەكان).
5ـ پێویستە هەر یەك لەم پارچانە لەئۆتۆمبێلەكەتدا هەبن (ئاگركوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆڕ، پێویستییەكانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر كە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەكارهێنان).

س،ر
Qaiwan
Qaiwan