جیهانی
ئێران هەڕەشە دەكات... ئاواتی قاسم سولێمانی بەدی دەهێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی مەیادین رایگەیاندووە " وەڵامی ئێران بۆ ئەمریكا لە كوشتنی قاسم سولێمانی بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد بەرتەسک بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا ستراتیژەیەک بوو لە ئاستی جیهان كاردانەوەی هەبوو".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئێران دەبوو لە شوێنێكدا ئەمریکا بوەستێنێت تێی بگەیەنێت کە دەبێ لە بەرانبەر ئێران بە گریمانەکانیدا بچێتەوە، وەڵامی ئێران توانست و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سەلماند و لە لایەکی ترەوە ئەو وەڵامە هەڵگری هەنگاوێکی شەرعی و ڕەوا و بەرگریانە بوو".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "وەڵامەکان درێژەیان دەبێ بەڵام لەشێوەی جۆراوجۆر، وەڵامی سەرەکی کاتێکە کە ئاوات و ئامانجەکانی قاسم سولەیمانی بێتەدی، ئەویش لەناوچوون و سڕانەوەی ڕژیمی ئیسرائیل لە ناوچە کە بوەتە ئاژاوە".
سەلامی ئەوەشی ئاشكراكردووە "شەپۆلێكی گەورەی هێرشی مووشەکی وێرانكەرمان داڕشتبوو و بۆی ئامادە بووین، سەدان مووشەک ئامادە كرابوون بۆ سەر ناوەند و بنکەکانی تری ئەمریکا، ئەگەر ئەمریکییەکان درێژەیان پێ دابایە، بێ گومان دەڤەری هێرشەکانمان پەرە پێ دەدا و بۆ ئەو مەبەستە ساڵانێک ئامادەسازیمان کردبوو و ئەو هێز و توانایەمان هێنابووە مەیدان و بۆ هەر جۆرە گریمانەیەك".