گێتی
میدیایه‌كى ئیسرائیل: ئیسرائیل به‌رانبه‌ر حه‌ماس شكستى هێناوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى ئیسرائیل باسیان له‌وه‌كردووه، له دواى دوو ساڵ شه‌ڕكردن دژى حه‌ماس نه‌توانراوه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌ناوببرێت، ئه‌وه‌ش به شكست به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزه گه‌وره‌ى ئیسرائیل ده‌زانن.
کەناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه "دوای تێپەڕینی دوو ساڵ لە شەڕ لە دژی کەرتی غەززە، لێکدانەوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نیشانیدەدات کە حەماس هەر توانای سەربازیی سەرەنجڕاکێشی هەیە".
باس لهوهشكراوه "ژمارەی هێزە چەکدارەکانی حەماس به نزیکه‌ى 20 هەزار چه‌كدار خەمڵێندراوە، ئەو لێکدانەوە نیشانیدەدات کە ئەو بزووتنەوەیه هێشتا سەدان مووشەکی لەبەردەستدایە کە هەندێکیان مەودای بڕینیان مامناوەندە و توانای گەیشتنیان بە ناوەندی ئیسرائیلیان هەیە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هەزاران چەکی دژە زرێپۆش لە جۆری RPG لە بەردەستی هێزەکانی حەماسە، هه‌روه‌ها زیاتر لە 10 هەزار پارچە چەکی دوورهاوێژ لە بەردەستی بزووتنەوەکەیە".
ع
بیروڕا



