ئابووری
"هێشتا سه‌رماو زستان نه‌هاتووه وه‌زاره‌تى كاره‌با باسى سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌ى رووناكى ده‌كات"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا هێشتا زستان و سه‌رما نه‌هاتووه، وه‌زاره‌تى كاره‌با باس له‌وه ده‌كات، هاوڵاتییان له پرۆژه‌ى رووناكى به‌راورد به رابردوو پاره‌ى كه‌متریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا له وه‌رزى زستان خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاتر ده‌بێت.
كەمال محەمەد، وەزیری كارەباى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "چوار ملیۆن هاوڵاتیی کە 50% دانیشتووانی هەرێم پێكدێنن لە پرۆژەی رووناكی سوودمەندن و لە 80% یان پارەیەكی كەمتر لە جاران دەدەن".
وتیشى "ئێستا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمی نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی رووناكیی 24 كاتژمێریی بەشێوەیەكی رێك‌وپێك جێبەجێ دەكرێت، كە لەگەڵ هەڵكشانی خێرایی هاوبەشانی كارەبا بۆ سەرووی 1.95 ملیۆن هاوبەش كە لەم كابینەیەدا نزیكەی 500 هەزار هاوبەش زیاد بووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو "ئێستا چوار هەزار و 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و بەرهەمهێنانی كارەبا لەم كابینەیەدا هەزار و 840 مێگاوات زیاد كراوە".
كاروان یوسف، شاره‌زاى بوارى وزه و كاره‌با به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌ى رووناكى كه له‌مانگى نۆى ئه‌مساڵ جێبه‌جێكراوه هێشتا زووه باس بكرێت، چونكه وه‌رزى سه‌رما و زستان نه‌هاتووه، له ماوه‌ى مانگى یانزه بۆ مانگى نیسان، خواست له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه و خه‌ڵك گهرمهكهرهوهكان به‌كارده‌هێنن، خواست له‌سه‌ر كاره‌با بۆ نزیكه‌ى 7000 مێگاوات زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات كاره‌باى رووناكى به‌رده‌وام بوو، كێشه دروست نه‌بوو، ئه‌وكات ده‌بێت باسى سه‌ركه‌وتنى بكرێت نه‌ك ئێستا كه خه‌ڵك نه گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنن، نه كاتى فێنككهرهوهش ماوه".
ع
بیروڕا



