گێتی
فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌ى گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات به‌رانبه‌ر به ئێران، جهههنهمێكى بۆ سازده‌كه‌ین.
محەمەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە دیدار لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق وتى "دوژمنانی ناوچەكه بەدوای لاوازکردنی یەکگرتوویی ناوخۆیی وڵاتانەوهن و ئیسرائیل لە شەڕی 12 رۆژەدا بە تیرۆری فەرماندەکان و ئاژاوەنانەوە، هەوڵی تێکدانی یەکڕیزی نیشتمانی ئێرانی دا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دوژمن پێی وابوو توانستی مووشەکی ئێمە لە رۆژانی سەرەتایی ئه‌و شەڕەدا کەمبووه‌ته‌وه، بەڵام ئێمە بەهێز جووڵاینەوە و ئامانجەکانی دوژمنمان بە وردبینییەکی زۆرەوە کردە ئامانج و ئێستاش ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هر جۆرە دەستدرێژییەک لە داهاتوودا و جەهانمێک دژی دوژمن سازده‌كه‌ین".
ع
بیروڕا



