جیهانی

مەزڵوم كۆبانێ: نیازی شەڕمان نییە لەگەڵ سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم كۆبانێ:  نیازی شەڕمان نییە لەگەڵ سوریا
مەودا میدیا-

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا دەشڵێت قورسە سوریا جارێكی تر بگەرێتەوە بۆ پێش ئەو تێكچوونە.

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند "دۆخی سوریا بە جۆرێك تێكچووە قورسە جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ پێش ئەو تێكچوونە كە 11 ساڵ پێش ئێستا دروست بوو".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "دەمانەوێت ئەو مافانەی ئێمە كە داوای دەكەین لەبەرانبەر ئەو هەموو قوربانیانەبن كە بە خاك و وڵاتمان بەخشیووە لە پێناو ئازادی و وەستانەوە دژی تیرۆر".

باسی لەوەشكردووە "گفتوگۆكانی ئێمە و سوریا بەردەوامن و دەخوازین ئەوەی لە رابردوو لە نێوان هەردوولامان روویداوە دووبارە نەبێتەوە و توشی شەڕێكی تر نەبین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان