عیراقی
وەزیری دارایی عیراق داوایەکی گرنگ لە پەرلەمان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق لەکاتی ئامادەبوونی ئەمڕۆیدا لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، دەبێت داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق ئەمڕۆ لە پەرەیەکدا سەبارەت بە داهاتە نا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "رێژەی 60%ی داهاتی هاوردەكردن لە رێگەی ئەو دەروازە سنووریانەوەیە كە لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە و حكومەتی فیدراڵی دەسەڵاتی نییە بەسەریاندا".
وەزیری دارایی عیراق جەختیشی کردووەتەوە "ئەم بابەتە دەبێت یەكلابكرێتەوە و هەموو ئەو داهاتانە بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق ئەویش لە پێناو زیادكردنی داهاتی نانەوتی لە عیراقدا".
بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان سنوورێکی بەرفراوانی لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا هەیە زۆربەی کاڵا و شمەکی هاوردەکرا و بۆ عیراق لەو دەروازە سنوورییانەوە دەبێت کە لە سنووری هەرێمی کوردستاندان.
ر. ئ.