عیراقی
بەرهەم ساڵح لێبوردنە تایبەتەکەی هەڵوەشاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عیراق فەرمانیکرد بە کشاندنەوەى دوو مەرسومى کۆمارى تایبەت بە لێبوردنى تایبەت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عیراق فەرمانیکرد بە کشاندنەوەى دوو مەرسومى کۆمارى تایبەت بە لێبوردنى تایبەت.
نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆکایەتىی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆک کۆمار فەرمانیکردووە بە کشاندنەوەى هەردوو مەرسومى (1، 2)، ئەوەش لەمیانەى کۆبوونەوەى بەپەلە لەگەڵ لیژنەى لێکۆڵینەوەى سەرۆکایەتىی کۆمار لەبارەى مەرسومەکانەوە.
باسی لەوەشکردووە، سەرۆک کۆمار داواى لە دامەزراوە دادوەرییەکان کردووە رێوشوێنەکانى خۆیان بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسانە بگرنەبەر کە تۆمەتەکانیان بەسەردا ساغبووەتەوە، دواى کشاندنەوەى مەرسومەکانى ئازادکردنیان.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا بەهۆی لێبوردنە تایبەتەكەی سەرۆک کۆماری عیراق بۆ کەسێک کە بەتۆمەتی "بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیرکرابوو" ناڕەزاییەکی زۆری شەقامی عیراقی لێکەوتەوە.
ر. ئ.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا بەهۆی لێبوردنە تایبەتەكەی سەرۆک کۆماری عیراق بۆ کەسێک کە بەتۆمەتی "بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیرکرابوو" ناڕەزاییەکی زۆری شەقامی عیراقی لێکەوتەوە.
ر. ئ.