عیراقی

جوڵەیەکی مەترسیدار لە بەغداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوڵەیەکی مەترسیدار لە بەغداوە
مەودا میدیا-

بەغدا دەستی بە جوڵەکرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نادەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم و لەیەکم هەنگاویشدا بڕیارە كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عیراق لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێكبهێنێت.

لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە و واژۆی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی و سەرۆكی كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عیراقی لەسەرە و لە بەرواری 26ی شوباتی 2022 دەركراوە بڕیاردراوە بەپێكهێنانی لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵی كە لە 15ی شوباتی 2022 دەرچوو و تیایدا یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستانی بە نادەستووری ناوبرد.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەشێکی دیکە لە بڕیارەکە حكومەتی هەرێم پابەنددەكات بەوەی تەواوی بەرهەمی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نەوتی لێدەردەهێنێت رادەستی حكومەتی ناوەندی بكات.

ئەوە لیژنەیەی پێکدەهێندرێت دەستکراوە دەکرێت بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم ئەركەكانی بواری نەوت بەپێی بڕیارەكەی دادگە، بۆ ئەوەش دەتوانێت توانا و لێهاتوویی كەسانی شارەزا بخاتەگەڕ، لەگەڵ راوێژ بە كۆمپانیاكان.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان