عیراقی

کاتی دابەزینەوەی بەهای دۆلار دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەزینەوەی بەهای دۆلار دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەپێی وتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەزیری دارایی سێ مەرجی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی خستووەتەڕوو، کە دیارترینیان سەقامگیربوونەوەی باری دارایی و ئابووریی عیراقە.

لە راگەیەندراوێکدا جاسم عەلەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئاماژەی بەوەكردووە هەر كاتێك بارودۆخی ئابوریی عیراق سەقامگیربێـت دەتوانین بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەرزبكەینەوە.

بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری دارایی عیراق راشیگەیاندووە، بەهۆی شەڕی داعشەوە یەدەگی بیانی لە بانكی ناوەندیی عیراق دابەزی و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناش هۆكارێكی دیكە بوو، هەركات ئەو سێ گرفتەی باسمانكردووە چارەسەربوو، دەتوانین بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەرزبكەینەوە.

رۆژی دووشەممە 28ی شوبات ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عیراق دانیشتنێكی بۆ تاوتوێكردنی پرسی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار ئەنجامدا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان