عیراقی
لیوا هاوبەشەکان دەستبەکار دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی عیراق جەخیکردەوە کە بەمنزیکانە دوو لیوای ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق دەست بەکاردەبن.
وەزیری بەرگریی عیراق جەخیکردەوە کە بەمنزیکانە دوو لیوای ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق دەست بەکاردەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی بەشداریکردنی لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی ئاسایش و بەرگریی کە لە بەغدا سازکرابوو، جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عیراق لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند "ھەماھەنگی زۆر باش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپا ھەیە و زۆرینەی رێکارەکانی پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپاش تەواو بووە و بەمنزیکانە لیواکان دەست بەکاردەبن".
لەلایەکی دیکەوە یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند، ئەو دوو لیوا ھاوبەشە ئەرکیان پڕکردنەوەی بۆشاییەکان دەبێت لەو ناوچانەی ھێڵی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقن.
لە دوای رووداوەکانی ساڵی 2017ەوە بۆشایی ئەمنی لەنێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە دروستبووە و داعش سوود لەو بۆشاییە بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپا و هێزی پێشمەرگە وەردەگرێت، ئێستاش وەزارەتی بەرگریی عیراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هەوڵدان بە دروستکردنی دوو لیوای هاوبەش بۆ ئەوی ئەو بۆشاییانە پڕبکەنەوە.
ر. ئ.