عیراقی

سیستانى پێشبینى بۆ یەکەم رۆژى جەژن راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیستانى پێشبینى بۆ یەکەم رۆژى جەژن راگەیاند
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەى عەلى سیستانى، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق رایگەیاند، پێشبینیدەکەن رۆژى سێ شەممەى داهاتوو یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان بێت.  
  
ئەمڕۆ سێشەممە سەنتەرى توێژینەوە و دیراساتى گەردونناسى سەر بە نووسینگەى سیستانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، مانگى شەوال چاوەڕواندەکرێت لەسەرتاسەرى جیهان کاتى خۆرئاوابوونى رۆژى دووشەممەى داهاتوو بەچاو ببینرێت و رۆژى سێ شەممە یەکەم رۆژى جەژن بێت.  
  
هاوکات  سادق عەتیە، کەشناسی عیراقى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئێوارەى رۆژى دووشەممە مانگ بە چاو نابینرێت".

ئەوە کەشناسە دەشڵێت لەبەر ئەو هۆکارە "زۆرێک لە وڵاتان پشتدەبەستن بە بینینى لەڕێگەى تەلسکۆبەوە و بەدڵنیاییەوە رژى دووشەممە دەکەنە جەژن".  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان