عیراقی

عیراق مووچەی مانگی پێنجی ئەم توێژە دابەشدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق مووچەی مانگی پێنجی ئەم توێژە دابەشدەکات
مەودا میدیا-

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق داوا لە  سوودمەندبووانی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەکات کە بچن مووچەی مانگی ئایار وەربگرن.

لە راگەیەندراوێکدا سالار عەبدولستار، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق بە وەكالەت ئاماژە بەوەدەکات "پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی پێنجی سوودمەندبووانی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی تەرخانكراوە كە ژمارەیان زیاترە لە ملیۆنێك و 400 هەزار خێزان".

لە راگەیەندراوەكەدا سالار عەبدولستار داوا لە خێزانە سوودمەندبووەكان دەكات سەردانی نووسینگەكانی وەرگرتنی مووچە بكەن و پارەكانیان بە شێوەی ئەلیكترۆنی وەربگرن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی چوار نزیکدەبینەوە تاکو ئێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کۆتایی نەهاتووە دیاریش نییە کەی بەکۆتادێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان