عیراقی

کازمی لەبارەی بەهای دۆلارەوە روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی لەبارەی بەهای دۆلارەوە روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار تەنیا بڕیاری حکومەتی ئێستا نەبووە، بەڵکو لەسەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوە چەندین ساڵە ئەنجامدراوە و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و پەرلەمانیش بەشدارییان تێدا کردووە.

مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای فەرمیی عیراقییە ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند "دەبێت ئەوە بڵێین کە ئێمە لە بڕیارە ئابوورییەکانماندا هیچ ئامانجێکی سیاسی یاخود بانگەشەی هەڵبژاردنی لە پشتەوە نەبووە، هەروەها دەڵێین کە چاکسازیی راستەقینە بەبێ کێشە و گرفت و زیان ناچێتە سەر، بۆیە لە بودجەی ساڵی 2021دا و لەگەڵ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار، هەستاین بە بەرزکردنەوەی دەرماڵەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ سێ ملیار دینار، ئەو پارەیەش تەرخان کرا بۆ ئەو چینانەی کە بەپێی توێژینەوەکان زیانیان بەر دەکەوت بەهۆی بڕیارەکەوە".  
  
ئاماژەی بەوەشكرد "موزایەدەمان نەکرد بەسەر کەسەوە، بەڵام ئێمە چارەسەری کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارمان کرد و دۆخ و گوزەرانی ئابووری ئەو کەسانەمان چاکتر کرد کە داهاتیان سنووردارە، بەڵام خوشک و برایانمان لە خولی پێشووی پەرلەمان گوێیان بۆ نەگرتین و بڕی پارەی تەرخانکراویان کەم کردەوە بۆ 700 ملیار دینار، هەروەها ئەو بودجەی وەبەرهێنانەیان کەمکردەوە کە ئامانج لێی بووژاندنەوەی بازاڕی کار و جوڵاندنی پرۆژەکان و بەگەڕخستنی رەوڕەوەی ئابووری ناوخۆیی و چالاککردنی کەرتی تایبەت بوو".  
  
ئەوەشی خستەڕوو "بۆیە جارێکی دیکەش دەیڵێین، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ چەمکی متمانە لە کاری سیاسیدا، وڵات ناتوانێت پێش بکەوێت بەبێ بوونی متمانە لە هەموو ئاستەکاندا، بە تایبەت لە پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردنی و دەسەڵاتی یاسادانان بۆ ئەنجامدانی هەنگاوەکانی چاکسازی و رێگری لە بەریەککەوتن یاخود هەندێک بیرۆکە کە کاریگەری خراپ و نەرێنی دەبێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان