عیراقی
لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستێک خۆی تەقاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە پارێزگای زیقا لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستێک لە باکووری پارێزگاکە خۆی تەقاندووەتەوە لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر برینداربوون و خۆشی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە 7ی ئایاری 2022 لە قەزای شەترەی پارێزگای زیقار لەکاتی دەستگیرکردنی تیرۆریستێک کە تاوانبار بووە بە کوشتنی ئەفسەرێکی باڵای سوپای عیراق تیرۆریستەکە خۆی تەقاندووەتەوە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکە تیرۆریستەکە گیانی لەدەستداوە و دوو ئەفسەر برینداربوون بە پلەکانی عەقید و موقەدەم.
س.ر