عیراقی

وەزیری نەوتی عیراق: بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی وەک خۆی جێبەجێدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری نەوتی عیراق: بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی وەک خۆی جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات پرسی وزە و نەوت بۆ قازانجی وڵاتە.

رۆژی شەممە 7ی ئایاری 2022 ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکەی رایگەیاند "بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵیی عیراق وەکو خۆی جێبەجێدەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "پرسی وزە و نەوت بۆ قازانجی وڵاتە و دەبێت لە بەرژەوەندی وڵاتدا بێت، بۆیە ناکرێت دۆخی وزە بەمجۆرەی ئێستا بەردەوامبێت".
 
لە 15ـى شوباتى 2022 دادگەی باڵاى فیدراڵیی عیراق یاسای نەوت و گازى ساڵى 2007ـى هەرێمى کوردستانى بە نادەستووری لەقەڵەمدا و داوایکرد بەرهەمەکانى نەوتى رادەستى بەغدا بکرێت. 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان