عیراقی

کوژرانی سەرکردەیەکی سەرایا سەلامی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوژرانی سەرکردەیەکی سەرایا سەلامی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

لە ناوچەی حوسێنییەی سەنتەری شاری عەمارەی ناوەندی پارێزگای میسان سەرکردەیەکی چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئایاری 2022 سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیا عیراقییەکانی ئاشکراکرد "سەرکردەیەکی چەکدارانی سەرایا سەلام بە ناوی (عەباس دینار شوەیلی) لە ناوچەی حوسێنییەی سەنتەری شاری عەمارەی ناوەندی پارێزگای میسان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە پارێزگای میسان دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و کوژرا".

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان شوەیلی بەهۆکاری کێشەیەکی پێشووی لەگەڵ گروپێکی دیکەی چەکداری ناو عەمارە کوژراوە، هەروەها ئەمە یەکەم حاڵەتی کوشتنی بەرپرسانی گروپە چەکدارەکانی لایەنە شیعەکان نییە لەو شارە و پێشتریش رووداوی لەم شێوەیە هەبووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان