کوردستانی

شەش تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنکەی پۆلیسی بەختیاری شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە کافتریایەکدا شەڕ و تەقەیان کردبوو.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی لەناو کافتریایەکدا شەڕ دەبێت و دەنگی تەقە دەبیسترێت مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی بەختیاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و سەرەنجام تونرا شەش تۆمەتبار دەستگیربکرێت لەگەڵ چوار ئوتومبێلدا کە بەتۆمەتباران بووە، دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکدا لە جۆری دەمانچە".

تۆمەتبارەکان بەناوەکانی

- ب، ڕ، ع لەدایکبووی 1991
- ب، ڕ، ع لەدایکبووی 1996
- د، ع، ح لەدایکبووی 1998
- ر، ڕ، ع لەدایکبووی 1989
- ر، م، ص لەدایکبووی 1996
- ش، ف، ج لەدایکبووی 1998

ئەوەشخراوەتەڕوو "بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan