عیراقی

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوو تەوەر کۆببێتەوە، كه‌ یه‌كێكیان ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر یاسای پاڵپشتیكردنی کتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک، به‌ڵام بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ فراكسیۆنه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر داوای هەندێک کوتلەی پەرلەمانی و بۆ راوێژی زیاتر له‌باره‌ی یاسای پاڵپشتیكردنی کتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک، دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دواخرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، بڕیاربوو له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پاڵپشتیكردنی کتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک بدرێت، له‌ ته‌وه‌ری دووه‌میشدا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی شنگال و پێكدادانی هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه‌) گفتوگۆ بكرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە 11ی ئه‌م مانگه‌ش په‌رله‌مانی عیراق بڕیاربوو كۆببێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كەی دواخست.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان