عیراقی
وادەی کۆتایی هاتنی خۆڵبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بوومەلەرزەی عیراق رایدەگەیەنێت لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەیە نامێنێت و کۆتایی پێدێت تاڕادەیەک کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 عامر جابری, بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند "شەپۆڵی خۆڵبارین وردە وردە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە نامێنێت".
ئەمڕۆ ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ بەشێک لە ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان داخڵی نەخۆشخانەکان کراون.
س.ر