عیراقی

وەڵامێکی تووند لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ موقتەدا سەدر

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەڵامێکی تووند لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ موقتەدا سەدر
مەودا میدیا-

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەڵامی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەداتەوە و رەخنەی لێدەگرێت و بە هەوڵدان بۆ تاکڕەوی و دەستبەسەرداگرتن تۆمەتباری دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەمانگی رەتیانکردەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر هاوپەیمانێتی ئەنجام بدەن و رایانگەیاند "ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە و سەیرمان پێدێت، چونکە لەلایەن هەندێک لایەنەوە دەردەچێت کە بانگەشەی ئەوە دەکەن سەرکەوتوون لە هەڵبژاردن، بەڵام پێدەچێت شکستیان لە پڕۆژەی دەستبەسەرداگرتن هێنابێت و هەوڵبدات رای گشتی چەواشە بکات".

ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و بەتایبەت ئەوانەی کە خەڵکی دیکە بە پەکخستن تۆمەتباردەکەن، بەرژەوەندیی نیشتمانی بخەنە پێش و دەستبەرداری سیاسەتی دەستبەسەرداگرتن و تاكڕەوی لە دەسەڵات بهێنن و پۆزەتیڤانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەریی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بکەن بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی و بە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ قەیرانەکانی وڵات چارەسەربکات و مەینەتییەکانی هاوڵاتییان کەمبکاتەوە".

لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژەی ئاسایشی خۆراک چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەکرد  "پڕۆژەکە سەرەتا نزیکەی 10 تریلیۆن دینار بوو، کەچی دوایی بووە 30 تریلیۆن، هەروەها حکومەت پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراکی نارد بۆ خۆلادان لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان