عیراقی
پەرلەمانی عیراق لەسەر دوو پرسی گرنگ كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەینێت، رۆژی پێنچشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر دوو تەوەری گرنگ كۆدەبێتەوە، تەوەری كۆبوونەوەكە گفتوگۆ دەبێت لەسەر پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك و پێشنیازە یاسای قەدەغەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل.
بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بە نووسراوێکی فەرمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پەرلەمانتارانی ئاگاداركردووەتەوە کە رۆژی پێنجشەممە 19ی ئایار بۆ دانیشتنی ژمارە 8ی پەرلەمان ئامادەبن کە تێیدا دوو تەوەرێک باسی لەسەر دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە "یەكێك لە تەوەرەكان خوێندنەوەى یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسای ئاسایشى خۆراک لەلایەن لیژنەى داراییەوە".
باسی لەوەشكردووە "هەرچی تەوەری دووەمە گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر پیشنیازى یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل".
ر. ئ.