عیراقی
هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسێکی دیاری عیراقی رادەگەیەنێت، پێشبینیدەکەن لە رۆژی شەممەوە شەپۆلیكی دیکەی خۆڵبارین دەستپێبکات، شەپۆلەکەش لە سوریاوە دێت و بەشێک لە ناوچەکانی عیراق و هەرێمیش دەگرێتەوە.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی دیاری عیراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی "دوای گه‌یشتنی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه بۆ عیراق، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار هه‌موو شاره‌كانی وڵات ده‌گرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "شەپۆلەکە چڕدەبێت و بۆ ماوی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و زۆربەی شارەکانی وڵات دەگرێتەوە و به‌هۆی هه‌ڵكردنی بایه‌كی سارد پله‌كانی گه‌رما روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی نێوان شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه له هه‌ندێك شوێن بۆ 8 پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زن".
ئەو کەشناسە عیراقییە رێنامیی هاوڵاتییان دەکات ئەم خاڵانە بگرنەبەر لەکاتی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارینەکەدا (پێویسته ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ره‌بۆ و هه‌ستیارییان هه‌یه، ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌یان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت، نابێت هاوڵاتییان له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه".
ر .ئ.
ر .ئ.