عیراقی

لە عیراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران کردووە، لە هەرێمی کوردستانیش تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کۆتایی نەهاتووە.

 نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستیکردووە بە دابینکردنی پارەی پێویست بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم فەرمانبەران".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "داوا لەسەرجەم یەکەکانی ژمێریاری وەزارەتەکان کراوە سەردانی فەرمانگەی ژمێریای وەزارەتی دارایی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و فەرمانبەران و تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی پارە تا لە ئەمڕۆوە مووچەی مانگی پێنج / ئایاری فەرمانبەران دابەشبکەن".

ئەوە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان تائێستا چەند شوێنێک ماون مووچەی مانگی سێ وەربگرن و لە هەندێک شوێنیش دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکردووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان