عیراقی
مردنی کەسێکی دیکە بە تای خوێنبەربوون راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا کەسێک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش تووشی نەخۆشییەکە بوون و لە پاریزگای زیقاریش تووشبوونی چوار هاوڵاتی بە پەتاکە راگەیەندراوە.

ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "ئەمڕۆ لە بەغدا چوار کەسی دیکە تووشی تای خوێنبەربوون بوون و کەسێکیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە "هەروەها لە زیقار چوار کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و کۆی ژمارەی تووشبووان لە پارێزگاکەدا بۆ 40 کەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش هەشت کەسیان مردوون، هەروەها 20 کەسیش چاکبوونەتەوە".
تای خوێنبەربوون پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە. نیشانەكانی تای خوێنبەربون بریتین لە دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی، هەروەها چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی تووشبووەكە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبوونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبوون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبوونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەدروستیی عیراق و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.
ر. ئ.