عیراقی
خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەکانی عیراق رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی ئاستی بینین لە فڕۆكەخانەی بەغدا و فڕۆكەخانەكانی دیكەی عیراق گەشتە ئاسمانییەكان راگیران.
حسین جەلیل، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەوە عیراق دەكەوێتە ژێر كاریگەری پاڵەپەستۆی بەرزە هەوایەكەوە كە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەكات و تۆپەڵە هەوایەكی ساردی لەگەڵدا دەبێت، بەهۆیەوە لەناوچەكانی باكووری رۆژئاوا و ناوچەكانی رۆژئاواوە بەهەردوو ئاراستەی هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور تۆزو خۆڵ بەرزدەبێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، لەبەیانی سبەینێ دووشەممەوە گەشتە ئاسمانییەكان لەسەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق رادەگیرێت بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین كە رەنگە بگاتە 100 مەتر یان ماوەی ئاستی بینین نەمێنێت.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەکی گشتی تا دۆخی کەشوهەوا ئاسایی نەبنەوە، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێناکەنەوە.
ر. ئ.