عیراقی
داعش رەوشی کەشوهەوای قۆستووەتەوە و هێرشی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویکردەوە، لە نزیک موسڵ تیرۆریستانی داعش خراپی دۆخی کەشوهەوا و خۆڵبارینیان قۆستووەتەوە و هێرشیان کردووەتە سەر حەشدی عەشائیری.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویکردەوە، لە نزیک موسڵ تیرۆریستانی داعش خراپی دۆخی کەشوهەوا و خۆڵبارینیان قۆستووەتەوە و هێرشیان کردووەتە سەر حەشدی عەشائیری.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیرۆریستانی داعش خۆڵبارینیان قۆستووەتەوە و هێرشیانكردووەتە سەر حەشدی عەشائیری لە نزیك موسڵ.
لە راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئەوەش هاتووە، هێرشەكە هێزیكی حەشدی عەشائیری لە گوندێكی قەزای شەرگات بووە و چەكدارێكی حەشد برینداربووە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا داعش لە چەندین پارێزگا و ناوچەی عیراق، خۆڵبارین و كەمبوونەوەی مەودای بینینی قۆستووەتەوە و پەلاماری هێزە ئەمنییەكانی داوە.
ر. ئ.