عیراقی
50 ملیۆن دینار وەک قەرز بەم توێژە لە فەرمانبەران دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بانکی رافیدەین سه‌رجه‌م كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عیراق ده‌توانن تا 50 ملیۆن دینار به‌قه‌رزی درێژخایه‌ن وه‌ربگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافده‌ین ئاماژەی بەوەکرد "پێشینه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له پێنج ملیۆن دیناره‌وه بۆ 50 ملیۆن دینار ده‌توانن راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌وه وه‌ربگرن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا پێشكه‌ش بكه‌ن".

لە راگەیەندراوەکەدا بانكی رافده‌ین داواشی له كارمه‌ندان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن وا ده‌ریده‌خه‌ن راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بانكدایه و ساخته‌كاری ده‌كه‌ن، هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت قه‌رز وه‌ربگرێت ده‌توانێت راسته‌وخۆ سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی رافده‌ین بكات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و قه‌رزه به‌بێ كه‌فیل و ته‌نها به پشت به‌ستن به‌ماسته‌ركارت ده‌درێته مووچه‌خۆران، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن سوود له وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگرن.
ر. ئ.
ر. ئ.