عیراقی
پرۆژەیاسای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائل دەخرێتە دەنگدانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەمڕۆ پێنجشەممە حەسەن عەزاری، سەرۆکی کوتلەی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، رێوشوێنەکانی رەشنوسی پرۆژەیاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل تەواو بووە و لیژنەی یاسایی بە کۆی دەنگ پەسەندی کردووە، بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی.
پێشتر فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عیراق خشتەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنەکەی بڵاوکردەوە، کە دەنگدان دەکرێت لەسەر پرۆژەیاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و چەند گفتوگۆیەکی گشتی.
ر. ئ.
ر. ئ.