عیراقی
دووبارە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی چڕی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی عیراق دەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022 دەزگای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "لە سبەینێ هەینیوە 27ی ئایاری 2022 شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی عیراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عیراق بێت خۆڵبارینەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
س.ر