عیراقی

سەدر بە تووندی وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر بە تووندی وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر بە توندی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی پەسەندكردنی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەداتەوە.

لە وەڵامی وەزارەتی دەروەی ئەمەریکا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ایگەیاند "دژایەتی هیچ ئایینێک ناكەین، بەڵكو دژایەتيی توندڕەوی و تیرۆر دەكەین".

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە پارێزگاریمان لە مەسیحی و پێكهاتەكان كردووە و ئەوە ئێوەن عەرەب و موسڵمان لە وڵاتەكەتان دەردەكەن".

تویتەکەی سەدر لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، دژی پەسەندكردنی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن كە دوێنێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەندكرا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان