کوردستانی
هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەک دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكی سكچوون و رشانەوە لەناو منداڵاندا و دەشڵێت، زیاتر لە 40٪ نەخۆشەكان بەو هۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە دەكرێن.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەئێستادا شەپۆلێكی سكچوون و رشانەوە بڵاوبووەتەوە لەناو منداڵاندا و زیاتر لە 40٪ نەخۆشەكان بەو هۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە دەكرێن و لەو بارەیەشەوە هۆشداری دەداتە دایک و باوكان.
باسی لەوەشکردووە، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سكچوون و رشانەوە زۆر زیاد دەكات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی كاریگەری بەرزی پلەی گەرما و بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراك لەناو پلەی گەرمی بەرزدا و گەشەكردنی هەندێك بەكتریا لەو پلە گەرمیەدا، لەگەڵ وشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزدا و كەمتر بەرگەگرتنی سكچوون و رشانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆكارەكانی سكچون و رشانەوە زۆرن و نابێت لەخۆوە چارەسەر بەكاربهێنرێت، لەوانەیە هۆكارەكە ڤایرۆس یاخود بەكتریا یان پاراسایت یاخود خواردنی شیرینی یان هەستیاری بەپڕۆتین یاخود نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێك یاخود كۆرۆنا یان چەندین هۆكاری دیكە بێت.

ر. ئ.
بیروڕا