عیراقی
سەدر: پێویستە پەرلەمان یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەندبکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی رەوتی سەدر داوا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات، یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەند بكەن و دەشڵێت "پێویستە پەرلەمانی عیراق بەبێ موزایدەی حزبی، مەزهەبی و نەتەوەیی یاسای ئاسایشی خۆراک دەربکات".
نووسینگەی راگەیاندنی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند كرا، لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەركە كە یاسایەك پەسەند بكات كە خزمەت و سوودی راستەوخۆ بە گەل بگەیەنێت، ئەویش یاسای ئاسایشی خۆراكە بەبێ موزایەدەی حزبی، مەزهەبی و نەتەوەیی كە دوربكەوێتەوە لە تارمایی گەندەڵكاران".
سەرۆکی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە "هیوامان بە خودا و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە كە تواناكانی خۆی بسەپێنێت بۆ دەركردنی یاساكە سەرەڕای ئاستەنگی حزبەكان و تۆماركردنی سكاڵا یاساییەكانیان بۆ ئەو یاسایانەی سوودبەخشن بە تایبەت بۆ هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان و كوتلە نیشتمانییەكانی دیەکە"
موقتەدا سەدر جەختیشدەکاتەوە "ئەمڕۆ پێویستە لەسەر هەموان گەل لە نەهامەتییەكان دەربازبكەن و داواكانیان جێبەجێ بكەن".
ر. ئ.