ئابووری

پارەی وردە لە بازاڕ كەمبووەتەوە... روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی وردە لە بازاڕ كەمبووەتەوە... روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا-

ماوەیەكە لە بازاڕ و دوكان و شوێنەكان باس لە كەمبوونەوەی پارەی جۆری 250 و 500 دیناری دەكرێت و ئەمەش گرفتی بۆ دوكاندار و خاوەن كار دروست كردووە، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عیراق لقی هەولێر رایدەگەیەنێت هەموو مانگێك بڕێكی زۆر لە پارەی وردە بەدەستمان دەگات و دابەش دەكەین.

حاجی عابید مزوری، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عیراق لقی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو مانگێك ئەو بڕە پارەیەی كە لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت بڕێكی زۆری لە جۆری پارەی وردەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر بڕێك لەو پارەیە بە دەستی ئێمە دەگات، ئێمەش لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران دابەشی دەكەین و دەیخەینە بازاڕەوە".

وتیشی "هەر كاتێك گرفتی كەمی پارەی وردە دروست بێت بڕێكی زۆر دەخرێتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی لە ئیشوكار و مامەڵەی رۆژانە كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت".

پێدەچێت هۆكاری كەمبوونەوەی پارەی وردە لە بازاڕ و شوێنەكان بۆ دواكەوتنی هاتنی ئەو پارەیە بگەڕێتەوە كە بەغدا وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەینرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان