عیراقی

چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر کەشوهەوا ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر کەشوهەوا ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت تا ئەم ساتەوەختە دۆخی کەشوهەوا و ناسەقامگیرە، رایدەگەیەنێت پێشبینیدەکەین کاریگەری ئەم خۆڵبارینە  لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو یان چارەکی یەکەمی کەم ببێتەوە.

عامر ئەلجابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاندووە "تا ئەم ساتەوەختە دۆخی کەشوهەوا و ناسەقامگیرە، لە مانگەکانی نیسان و ئایاری هەموو ساڵێکدا، ئەگەری زریانی خۆڵ  و گۆرانی کەشوهەوای  زۆر هەیە کە  کاریگەری لەسەر عیراقیش ھەیە".

ئاماژەی بەوەکرد "پێشبینیدەکەین کاریگەری ئەم خۆڵبارینە  لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو یان چارەکی یەکەمی کەم ببێتەوە، پێشبینیدەکەین کاریگەری ئەم خۆڵبارینە  لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو یان چارەکی یەکەمی کەم ببێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە تێبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەکەین لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ ، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک، حاڵەتێکی پێشوەختە، یان هۆشدارییەک سەبارەت بە زریانی تۆزاوی  نییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان