عیراقی
پرسیارەکانی بیرکاری پۆلی سێی ناوەندی ئاشکرادەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڵابوونەوە و ئاشکرابوونی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی بەکالۆریی بابەتی بیرکاری پۆلی سێی ناوەندی، وەزارەتی پەروەردەی عیراق تاقیکردنەوەی ئەو وانەیەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
دوای بڵابوونەوە و ئاشکرابوونی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی بەکالۆریی بابەتی بیرکاری پۆلی سێی ناوەندی، وەزارەتی پەروەردەی عیراق تاقیکردنەوەی ئەو وانەیەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردەی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، بە هۆکاری بەپەلەی تەکنیکی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان، بڕیاریاندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی بابەتی بیرکاری سێی ناوەندی دوابخرێت.
لای خۆشییەوە حوسێن سەبری لامی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە بۆ کاروباری تەکنیکی و سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان، نووسراوێکی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی پەروەردەکانی پارێزگاکان کردووە، جگە لە هەرێمی کوردستان، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەی پۆلی سێی ناوەندی تاوەکو کاتێکی دیکە.
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی سێی ناوەندی بابەتی بیرکاری بڵاوبووەوە، کە دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بڕیارە لیژنەیەکی بەپەلەی لێکۆڵینەوەی وەزاریی پێکبهێندرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ کەمتەرخەمان دەکرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.