عیراقی
پەرلەمانی عیراق لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی تورکیا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە لیژنەیەكی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی ئەو ناوچە سنوورییانە بکەن کە لەلایەن تورکیاوە بە بەردەوامی بۆردوومان دەکرێت.
بڕیارە لیژنەیەكی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی ئەو ناوچە سنوورییانە بکەن کە لەلایەن تورکیاوە بە بەردەوامی بۆردوومان دەکرێت.
میدیا عیراقییەکان لە زاری حسێن عامری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق بڵاویانکردەوە، بەمنزیكانە لیژنەیەك رەوانەی ئەو ناوچانە دەكەن لە سنووری پارێزگای دهۆك كە لەلایەن توركیاوە بۆردوومان دەكرێن و بە وردی تاوتوێی بۆردوومان و ھێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەكەن.
حسین عامری جەختیشی کردووەتەوە، راپۆرت لە بارەی زیان و کاریگەرییەکانی بۆردوومان و ھێرشەکانی تورکیا ئامادەدەکەن، دواتریش ناوەرۆکی راپۆرتەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخەنەڕوو.
لە ناوەڕاستی مانگی نیسان توركیا هێرشێکی داگیرکاریی لەسەر خاکی هەرێم بەناوی (ئۆپەراسیۆنی چڕنووک - قوفڵی) لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ بۆسەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستیپێکرد.
ر. ئ.