عیراقی
لە قەرەچوغ 13 چەکداری داعش کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عیراق 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچوغ کوژران و ژمارەیەک پەناگەشیان تێکدرا.
وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عیراق 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچوغ کوژران و ژمارەیەک پەناگەشیان تێکدرا.
لە راگەیەندراوێکدا لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی سنووری پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە، توانراوە 13 چەکدارای رێکخراوی داعش لەنێو حەشارگەیەکدا لە زنجیرە چیای قەرەچوغ لە سنووری شارۆچکەی مەخموور بکوژن و چەند حەشارگەیەکیش لەنێوبەرن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێرشەکەی چیای قەرەچوغ بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی و لەسەر زانیاریی دانپێدانانی چەکدارێکی داعش بووە، کە پێشتر لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە.
باسی لەوەشکردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لە چیای حەمرین لە دیالە و لە گوندی عەواشرەی دۆڵی زغێتونی لە پارێزگای کەرکوکیش توانراوە چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش بکەنە ئامانج.
ر. ئ.
ر. ئ.