عیراقی
سەربازی زۆرەملێ لە عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی له پهرلهمانى عیراق وردەکارییەکانی ناو پڕۆژەیاسای (خزمەتکردنی ئاڵا) واتە بەسەربازگرتنی زۆرەملێی ئاشکراکردووە کە لەلایەن لیژنەکەوە خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و پێدەچێت لەماوەی ئەمساڵدا دەنگی لەسەربدرێت.

ئەحمەد موسەی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پهرلهمانى عیراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فورات نیوزی راگەیاندووە "لیژنهكه دهستیکردووە بهخوێندنهوهی یهكهم بۆ پڕۆژەیاسای (خزمهتی ئاڵا)، كه رۆڵی دەبێت له خزمهتكردن و راهێنان و كۆنتڕۆڵكردنی گهنجان، بهوپێیهی بههۆی بڵاوبوونەوەی هەژاریی و بێکارییەوە كێشهیەکی زۆر لەناو کۆمەڵگەدا درووستبووە".
بە وتەی موسەی، بەپێی پڕۆژەیاساکە، ماوەی خزمەتی سەربازیی ساڵ و نیوێک دەبێت و لەو ماوەیەدا سەرباز مانگانە مووچەیەکی 700 هەزار دیناری وەردەگرێت، یاساکە هەموو جۆرە ناونانێکی تائیفی لادەبات، بەوپێیەی هەموولایەک لەژێر چەتری سوپای عیراقدا کۆدەکاتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممەی رابردووش لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئاشكرایكرد، مووچەی سەرباز بەپێی یاسای خزمەتی زۆرەملێ دەگاتە 700 هەزار دینار، هەروەها ماوەی خزمەتكردنیش بەپێی بڕوانامەی خوێندن دەبێت.
ر. ئ.
ر. ئ.