عیراقی
سەدر: داوای لێبوردن دەکەم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر لەسەر توڕەبوون و دواتر کشانەوەی لە وتارەکەی شەوی رابردووی داوای لێبوردنی کرد و دەڵێت "لەسەر سەلامەتی خۆتان بووە".
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە شەوی رابردوو بەشداربوون لە ساڵیادی شەهیدکردنی محەمەد محەمەد سادق سەدر و لەڕێگەی هاتنیان بۆ نەجەف، جارێکی دیکە دڵسۆزی و خۆشەویستی خۆیان بۆ بنەماڵەی سەدر دووپاتکردوەتەوە.

سەرۆکی رەوتی سەدر، داوا لێبوردن دەکات کە لە مەراسیمەکەدا کشایەوە لەکاتێکدا وتاری بۆ ئامادەبوان پێشکەش دەکرد، ئەویش بەئامانجی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان بووە، بەڵام جەختدەکاتەوە کە لە خزمەتکردنی لایەنگرانی و گەلی عیراق بەردەوامدەبێت.
هەرچەندە بڕیاربوو شەوی رابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ساڵیادی شەهیدکردنی محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو کوڕەکەی لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە، وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی لە لایەنگرانی و گوێنەگرتنیان، وتارەکەی بڕی و شوێنەکەی جێهێشت.
ر. ئ.