عیراقی

حەیدەر عەبادی: سەرەڕای زۆری داهات عیراق بە دۆخێکی ئابووریی خراپدا تێدەپەڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەیدەر عەبادی: سەرەڕای زۆری داهات عیراق بە دۆخێکی ئابووریی خراپدا تێدەپەڕێت
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق رایدەگەیەنێت سەرەڕای زۆری داهات ئابووریی عیراق بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، ئاماژەبەوەشدەکات دەبێت بۆ باشترکردنی دۆخی عیراق سەرجەم لایەنەکان ناکۆکی وەلابنێن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانی پارێزگای زیقار رایگەیاند "گەمارۆی سیاسیی عیراق بەهۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان توانای پێكهێنانی حكومه‌تێكیان نییه‌ كه‌ بتوانێت عیراق به‌ڕێوه‌ببات و خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات".

ئاماژەی بەوەکرد "سەرەڕای زۆری داهاتی عیراق، بەڵام بە باشی بەڕێوەنابرێت و لەژێر کۆنترۆڵدا نییە، بۆیە دۆخی ئێستای ئابووریی عیراق بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت".

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر وتی "دەبێت بۆ باشترکردنی دۆخی عیراق سەرجەم لایەنەکان ناکۆکی وەلابنێن و هەنگاوێکی ئاشتییانە بنێن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان