عیراقی

زەنگی مەترسی لێدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەنگی مەترسی لێدرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق رایگەیاند، عیراق لە چاوەڕوانیی قەیرانێكی ئاویی گەورەدایە كە خراپترین قەیرانی ئاوییە لە مێژوویدا.

عەون زیاب، راوێژكار و وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند "قەیرانی ئاو بەهۆی كەمیی رێژەی بارانبارین و گلدانەوەی ئاوی رووبارەكان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، توندترین قەیرانی ئاو روو لە عیراق دەكات".

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەكەی لە سەروبەندی قەیرانێكی سەختی ئاویدایە كە توندترینە لە مێژوودا و ئاوی كۆگاكراوی بەردەست تەنها بەشی پێداویستییەكانی ئەم هاوینە دەكات.

باسی لەوەشکردووە، توركیا و ئێران بە توندی بەردەوامن لەسەر پرۆژەكانیان و فەرامۆشكردنی پێداویستییەكانی عیراق، ئەو بەشەئاوەی روو لە عیراق دەكات یەكجار كەمە و ئەو دوو وڵاتە دراوسێیە كاریان بە بنەمای دابەشكردنی زیانەكان نەكردووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان