عیراقی

سەدر پێشنیازەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر پێشنیازەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم داواکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت لە ماوەی شەش مانگدا هێزەکانیان هەڵدەوەشێننەوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم داواکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رەتدەکاتەوە و دەڵێت "ئێمە سەرۆکی حکومەت هەڵدەبژێرین و لە ماوەی شەش مانگدا هێزەکانتان هەڵدەوەشێنینەوە".

سەدر سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی، بەڵام چوارچیوەی هەماهەنگی دەیەوێت سەدر پشیمان بکاتەوە لە بڕیارەکەی چەندین داواکاری و پێشنیازی کردووە سەدر هەموویانی رەتکردووەتەوە".

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای شەش وەزارەت لە موقتەدا سەدر دەکات، بەڵام سەدر بەو داوایە رازی نابێت و رایگەیاندووە "دەبێت وەزارەتەکان سەربەخۆبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان