ئابووری
باجی گومرگی یەكخرا... وردەكاریەكەی بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا باجی سەر سەوزەو میوە یەكبخات لە پێناو بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لەگەڵ بەڕێوەبەرە خزمەتگوزاریەکانی پارێزگاکان لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆبوینەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنەوەی باجی گومرگی لەسەر سەوزەو میوەو بەروبوومی ئاژەڵی، ئەم یەکخستنەوەیە لەپێناو پارێزگاری بەرهەمی خۆماڵیە بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی بەکاربەر، بەڵام هەر بەرهەمێک قەدەغە بکەین زەمینە سازی بۆ دەکەین".
ئەوەش خراوەتەڕوو "هیچ بەرهەمێکی کشتوکاڵی بەبێ رەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نابێت هاوردەبکرێت، هەروەها بەروارد بە ساڵی ڕابردوو باجی سەر سەوزە و میوە زیاد دەكرێت".