عیراقی
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رێکارەکانی رووبەروبوونەوەی پەتاكان و نەخۆشییە ئاژەڵییەكان دیاریكرد و هاوكات هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی تای خوێنبەربوون بۆ 162 حاڵەتی توشبوون و گیانلەدەستدانی 27 كەس روونكردەوە.
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند "بەشی ڤێتێرنەری یەكێكە لەپێكهاتەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ كە بەرپرسیارە لە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان و ئەو نەخۆشیانەی كە كار دەكەنە سەر مەڕوماڵات بەدرێژایی ساڵ، هەروەها بوونی بەرنامەی بەردەوام بۆ كۆنترۆڵكردنی پەتای ئاسایی بە شێوەی خولی كار دەكەنە سەر مەڕوماڵات".

سەبارەت بە هۆكارەكانی زۆری حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون لە عیراق وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتی "چوار هۆكار یارمەتی زۆربوونی نەخۆشیەكەیانداوە ئەوەش نەبوونی كارمەندی ڤێتێرنەری، بەردەوامی كوشتارگە هەڕەمەكییەكان لە ناو شارەكاندا و بێ ئاگایی لە پاكوخاوێنی ئاژەڵان، هەروەها كەمكردنەوەی دەوامی فەرمی لە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
وتیشی "وەزارەت پەیوەندی بە هەموو ئاژەڵدارەكانەوە هەیە و تیمی مۆبایلمان هەیە لە سەرتاسەری عیراق بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەكان و رێگەگرتن لە گەیشتنیان بە مرۆڤ".
ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا ڤاكسینێك نییە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تای خوێنبەربوون، بەڵام پلان هەیە لەگەڵ وەزارەت بۆ كۆنترۆڵكردنی هەموو ئەو دەرمانانەی كەكاریگەری لەسەر مەڕوماڵات دەكەن و پشتیوانی راستەوخۆش لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانەوە هەیە كە پشتیوانی سامانی ئاژەڵداری و كڕینی ڤاكسین دەكات".
س.ر