عیراقی
سەدر داوای دەست لەکارکێشانەوە لە پەرلەمانتارەکانی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەرى رەوتى سەدر داوا لە ئەندامانى فراکسیۆنەکەى دەکات نامەى دەست لەکارکێشانەوەیان رادەستى سەرۆکی پەرلەمان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ى حوزەیرانى 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە نامەیەکدا کە ئاراستەى حەسەن عەزارى، سەرۆکى فراکسیۆنى سەدری کردووە، داواى لێدەکات نامەى دەست لەکارکێشانەوەى ئەندامانى فراکسیۆنەکە رادەستى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بکەن.
سەدر لە نامەکەیدا سوپاسی فراکسیۆنی سەدر و ئەندامەکانی دەکات لە پای ئەو کارەنەی لە رابردوو ئەنجامیانداوە و هەروەها سوپاسى هاوپەیمانەکانى کردووە لە هاوپەیمانى رزگارکردنىی نیشتمان بۆ ئەو هەڵوێستەکانیان و بە نیشتمانى ناوى برد.

رێبەری رەوتی سەدر راشی گەیاندووە "سوپاسی بەڕێز جەعفەر سەدرى ئامۆزامان دەکەم و بەردەوامبێت لە سەرکەوتن کە پێشتر کاندیدمان بوو بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران"، رێبەرى رەوتى سەدر ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەو هەنگاوەی قوربانیدانە لەپێناو نیشتمان و گەل و دوورخستنەوەیانە لە چارەنووسێکى نادیار.
ر. ئ.
ر. ئ.