عیراقی
سەرۆکی پەرلەمان دەست لەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدری پەسەندکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراکسیۆنی سەدر نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان دەست لەکارکێشانەوەکانی واژۆ کرد.
دوای داواکارییەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ئەندمانی فراکسیۆنی سەدر بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەیان بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەست لەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی قبوڵکرد و واژۆی لەسەرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە موقەتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر نامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری کردووە تیایدا هاتووە، پێویستە سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر، برای بەرێزم حەسەن عەزاری نامەی دەست لەکارکێشانەوەی براو خوشکانمان لە فراکسیۆنی سەدر پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن.
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی نۆی حوزەیرانی 2022 موقتەدا سەدر, رێبەری رەوتی سەدر لە چوارچێوەی پێشەکەشکردنی وتارێکیدا داوای لە سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر کرد دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان بنووسن و ئامادەی بکەن و هەرکاتێک داوای لێکردن پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکەن.
ر. ئ.