عیراقی

چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات
مەودا میدیا-

دوای بڕیارەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر تایبەت بە دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ماڵی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن و هەڵویستی خۆیان لەبارەی بڕیارەكەی موقتەدا سەدرەوە دەردەبڕن.

ترکی ئەلعەتبی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی هادی عامری کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەش تایبەتکراوە بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و داهاتووی پرۆسەی سیاسی عیراق دوای کشانەوەی گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمان.

كەمێك پێش ئێستاش محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدری پەسەند كرد.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان