عیراقی

جەعفەر سەدر لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەعفەر سەدر لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کشایەوە
مەودا میدیا-

کاندیدەكەی سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق کشانەوەی خۆی لە كاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە راگەیاند و دەڵێت "سوپاسی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتیمانی دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیوم".

دوای پێشکەشکردنی دەست لەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق، جەعفەر سەدر، کە هاوکات ئامۆزای موقتەدا سەدرە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە "کاتێک داواکارییەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لە حکومەتی نوێی عیراقدا پەسەندکرد هۆکارەکەی ئەوەبوو کە باوەڕی بە پرۆژە چاکسازی و نیشتیمانییەکەی رەوتەكەهەبووە".

جەعفەر سەدر دەشڵێت  "ئێستا کاتی داوای لێبوردن و کشانەوەیە لەو بەرپرسیارێتیە و سوپاسی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتیمانی دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیوم".

جەعفەر سەدر باڵیۆزی عیراقە لە بەریتانیا، لەدوای هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراق لەلایەن موقتەدا سەدر و هاوپەیمانیی رزگاری نیشتیمانییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق کاندیدکرا.

ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان